English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا داوا لە ئەمریكا دەكات دەستبەجێ لە شارێكی سوریا بكشێتەوە
2018-01-27 [04:04 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزیری دەرەوەی توركیا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێویستە ئەمریكا، دەستبەجێ لە منبج بكشێتەوە و ئەمریكا ھەموو ھاوكارییە سەربازییەكان بۆ یەپەگە بوەستێنێ و ئەوە بە شێوەی كردەیی جێبەجێ بكات تەنھا زارەكی نەبێت.

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دەبێ ئەمریكا كۆتایی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەپەگە بێنێ و لەبارەی یەپەگە چاوەڕێی ھەنگاوی پراكتیكی لە ئەمریكا دەكەین.

دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی، هێزه‌كانی توركیا چه‌كداره‌ كورده‌كان له‌ نزیك سنوری سوریا ده‌رده‌كات و پێشڕه‌وی بۆ سه‌ر سنوری عێراق و شاری مه‌نبه‌ج ده‌كات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سه‌ركه‌شیه‌كه‌ ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كان هاوپه‌یمانه‌.

چاوشئۆغڵو بۆ رۆژنامه‌نوسان باسی له‌وه‌ش كرد، توركیا ده‌یه‌وێ هه‌نگاوی كرده‌یی له‌ ئه‌مه‌ریكا ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه‌ بهێنێت.

پێشتریش ئه‌نقه‌ره‌ باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ ئێچ ئار مه‌كاسته‌ر راوێژكاری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی به‌ توركیای راگه‌یاندوه‌ كه‌ واشنتۆن چیتر چه‌ك به‌ یه‌په‌گه‌ نادات.





ئەم هەواڵە 1750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad