English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەرەفات کەرەم: رەنگە یەکێتی و پارتی لە کابینەی داهاتووی عێراق ببنە ئۆپۆزسیۆن
2018-01-27 [05:04 AM]

ZNA - هەولێر


عەرەفات کەرەم، سەرۆکفراکسیۆنی پارتی لە بەغدا، رایگه‌یاند، یاسای هەڵبژاردنەکان، لە پەرلەماندا چەند گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا کرا بۆ نمونه‌ دەبێت دەنگدان ئەلیکترۆنی بێت، هاوکات مەرجە کاندید بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، فراکسیۆنی پارتی داوای کردووە، گه‌رەنتییان پێ بدرێت، تاوەکو حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدار نەبن، بەڵکو وەک هاووڵاتیانی ئاسایی، لە دەنگدانی گشتیدا بەشدار بن بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌یی ده‌نگه‌كان نه‌كرێن.

وتیشی، داوایان کردووە، سەرجەمی ئاوارەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر کار ئاسانیان بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگداندا بکرێت.

عەرەفات کەرم، روونی كرده‌وه‌، ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، شیعە و هێزە چەکدارەکانیان سوودمەند دەبن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کورد و سوننە زیانیان پێده‌گات.

سه‌رۆكفراسیۆنی پارتی پێی وایە، لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراقدا، یەکێتی و پارتی ببنە ئۆپۆزسیۆن.

گوتیشی کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڵێنیان داوە، کارئاسانی بۆ ئاوارەکانی کەرکووک و ناوچەكانی دیكه‌ بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژرادن بكه‌ن.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad