English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شیعرەکانی نزار قەببانی دەکرێنە کوردی
2018-01-27 [05:24 AM]

هەولێر – ZNA


بەشێک لە شیعرەکانی شاعیری سووری، نزار قەببانی، بۆ زمانی کوردی وەرگێڕادراون و بڵاوکرایەوە.

 

 

ئەم بەرهەمە ئەدەبییە ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە ناوەندی ئەندێشە لە سلێمانی بڵاوکرایەوە.
 

کتێبەکە هەڵبژاردەیەکە لە شیعرە سیاسی و عاشقانەکانی نزرا قەببانی لەخۆدەگرێت.

 

ئەم بەرهەمە چاپکراوە چەند قەسیدەیەک لەخۆدەگرێت، لەوانە (بەلقیس، نامەیەک لەژێر ئاوەوە، گرێی باران، ژنە قاوەگرەوەکە، بایۆگرافیی شمشێروەشێنێکی عەرەب، پێنج نامە بۆ دایکم، دەسنوێژگرتن بە ئاوی عیشق و یاسەمین) و گەلێ شیعری دیکە.

 

نزار قەببانی بە یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی عەرەب دەناسرێت و بە شاعیری ئافرەت ناسراوە و لە شیعرەکانیدا بە رەنگ و روویەکی دیکە باسی لە ئافرەت کردووە.





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad