English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێوازی گرتنی وێنە لە شاشەی كۆمپیوتەر
2018-01-27 [05:22 AM]

Z.N.A


یەكێك لە پێویستیەكانی باش و رۆژانە كە بۆ زۆرینەی بەكارهێنەرانی كۆمپوتەر پێویستە گرتنی وێنەیە لە شاشە، بۆ نمونە كاتێك فیلمێك یان پارچە ڤیدیۆیەك سەیر دەكەی گەر بتەوێ لەو كاتی كە دەتەوێت سكرین شات یاخود وێنە لەشاشەكە بگریت دەبێت ئەم شێوەیە ئەنجام بدەی.
دەتوانن بە ئاسانی لە كۆمپوتەر وێنە بگرن لەسەر كیبۆرد دوگمەی   “Print Screen”   هەیە بە بەكارهێنانی ئەم دوگمەیە وێنەگە دەگیرێت. ئەم دوگمەیە لە هەر كیبۆردێك بەشێوەیەك نووسراوە وەك   “Prt Sc”, “Prnt Scrn”, “Print Scrn” ئەمە ئەگەر بتەوێت لە تەواوی شاشە وێنە بگریت.
بەڵام ئەگەر بتەوێت لە لاپەرەیەكی تایبەت وێنە بگریت ئەوە “Alt”  و “Print Screen” بەكار بهێنە.
دوای گرتنی وێنەكە دەتوانیت لە هەر پرۆگرامێك بتەوێت لەوێ “paste”  بكەی و داینێیت. بۆ گۆرانكاری لە وێنەكە دەتوانی پرۆگرامی فۆتۆشاپ بەكار بهێنی ئەگەر ئەم پرۆگرامەت نەبێت دەتوانی paint “ ”  بەكار بهێنی كە ئەمە پێویستی بە هیچ نیە و زۆر ئاسانە بەكارهێنانی، بۆ بەكارهێنانی دەرۆیتە Start “ ”  دواتر دچیتە All Programs “ ”   پاشان Accessories “ ”  و كۆتا نوسین بەرنامەكەیە و دەكەیتەوە، دوای كردنەوە بەرنامەكە “Ctrl” “V” لێدەدەی و وێنە گیراوەكە“paste”  دەكەی و وێنەكە دەتوانی خەزن بكەی.
ئەمە لەكاتێكدایە گرتنی وێنە لە مۆبایل زۆر ئاسانە.
 





ئەم هەواڵە 57574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad