English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ولاته زلهێزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى هاو به‌شیان له‌گه‌ل وولاتانى ناوچه‌كه هه‌یه و ئێمه‌ى كورد ناكه‌ن به كۆلى خۆیان
2018-01-27 [07:23 AM]

ZNA - هەولێر


چاودێرێكی سیاسى رایگه‌یاند: له رووى سیاسى و جیۆپولیتێكى جیاوازى نیوان كه‌ركوك _عه‌فرین ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م شارێكى وشكانى و دوور له سنوورى ئاوى و نێوده‌وله‌تیه به‌لام خاوه‌ن سامانێكى زۆرى وزه‌ و نه‌وته پاككراوه‌ندێكى مێژوویى هه‌یه، به‌لام عه‌فرین هاو سنووره له‌گه‌ل توركیا و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌راست و ناوه‌ندێكى گرنگى ئابوورى كشتوكاله و زیاتر له 50 ملیۆن دار زه‌یتون و مێوه‌جاتى تره و بۆ داهاتویى كوردستانى گه‌وره به گشتى و رۆژئاوا به تایبه‌تى زۆر گرنگه خالى به‌یه‌ك گه‌یاندنى كوردستانه له‌گه‌ل جیهانى ده‌ره‌وه له رێگاى سنوورى ئاوى نێوده‌وله‌تى، هه‌ر بۆیه دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تى توركیا چاوى تی بڕیوه و نایه‌وێت له ژێر ده‌ستى كورد بێت.

محمد حسن چاودێرى سیاسى به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: كه‌ركوك شاده‌مارى ئابوورى عێراقه و بۆ ئابوورى كوردستانیش زۆر گرنگه و كورد قوربانى زۆرى بۆ داوه، سیاسه‌تى نێوده‌وله‌تیش داد په‌روه‌رى تێدا نیه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندى حوكم ده‌كات و ولاته زلهێزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى هاو به‌شیان له‌گه‌ل وولاتانى ناوچه‌كه هه‌یه و ئێمه‌ى كورد ناكه‌ن به كۆلى خۆیان.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ گوتی: هه‌میشه هۆكاره ناوخۆیه‌كان خالى لاوازى كورد و خالى به هێزى داگیركه‌ران بونه خیانه‌تى 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ده‌یه‌ك كوردى بۆ دواوه گه‌رانده‌وه گه‌ر خیانه‌تى گرۆپێكى ناو ( ی، ن، ك ) نه‌بوایه ده‌مانتوانى به‌رگرى له كه‌ركوك بكه‌ین چونكه ریفراندۆم مێژووى دڵنیاكرده‌وه له كوردستانیه‌تى كه‌ركوك.

محمد ئاشكراشیكرد: به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزان و داگیركه‌ران رێگاى نه‌داوه كورد رێره‌وى قولى ستراتیژى خۆى دیار بكات و بوارى ئه‌وه‌ى هه‌بێت، به‌رده‌وام هه‌ولى تێكدانى یه‌ك رێزى و ته‌بایى كوردیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه خاوه‌ن كیان و سه‌ربه‌خۆیى كه خاوه‌ن كیانیش نه‌بوین كۆسپ له به‌رامبه‌رمان دێته پێش.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: داعش دوژمنى هاوبه‌شى كورد و كۆمه‌لگاى نێوده‌وله‌تى بۆ كوردیش له ئه‌رزى واقیعدا كاره‌كته‌ر و هێزێكى كاریگه‌ر له ناوچه‌كه و له سه‌رده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه ئستوره و هه‌یمه‌نه‌ى تیرۆرستان تێك شكا، دۆسته‌كانیش دۆستى به‌رژه‌وه‌ندى و دوژمنى هاوبه‌ش كۆى كردینه‌وه.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: رێگا چاره‌سه‌ر به هێزكردنى یه‌ك رێزى و ته‌بایى و به‌هێز كردنى هێزى پێشمه‌رگه و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى سیاسى و بنیات نانه‌وه‌ى سیاسه‌تێكى نوێى واقیعیانه كه له‌گه‌ل سیاسه‌تى ناوچه‌كه بگونجێ.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 2527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad