English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەرمی مامۆستایەکی ئاینی دەدۆزرێتەوە 
2018-01-27 [08:15 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
تەرمی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی مەلا سامان حوسێن لە سنووری قەزای سۆران دۆزرایەوە. شوێنەواری دوو گولـلە بە تەرمەکەوە دیارن و پۆلیس دەڵێت بەگوتەی چەند شایەتحاڵێک خۆی کوشتووە.

کۆچکردوو مەلا سامان حوسێن، ێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی ئیمامی شافیعی لە خەلیفان

 

رۆژی شەممە ٢٧-١-٢٠١٨، لە پێچەکانی گوندی سیتکانی شارۆچکەی دیانەی سەر بە قەزای سۆران، تەرمی مەلا سامان حوسێن، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی ئیمامی شافیعی لە شارۆچکەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران دۆزرایەوە.

ھاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران  رایگەیاند: "تەرمەکە گەیێندراوەتە پزیشکی دادی و دەرکەوتووە بە دوو گولـلە گیانی لەدەستداوە".

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان،  مەلا سامان خۆی کوشتووە و لەلایەن ھیچ کەسێکەوە تەقەی لێنەکراوە.

ھاوکات وەیسی سەعید، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران  رایگەیاند: "مەلا سامان ماوەیەک پێش ئێستا تووشی نەخۆشی دەروونی ببوو، ماوەی دوو مانگیشە بەھۆی نەخۆشییەکەی مۆڵەتی پێدراوە".

مەلا سامان حوسێن، ێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی ئیمامی شافیعی لە خەلیفان، تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو و خێزاندار بوو، سێ منداڵی لەدوای خۆی جێھێشتوون.

ياسين احمد

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 3334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad