ZNA- ههولێر
ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند، لە ناوچەی شەھبای نزیك عەفرین 13 سەربازی توركیا كوژراون.
ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە بڵاویكردوەوە: "درەنگانی شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان شەرڤانانی ھەسەدە و سوپای توركیا لە ناوچەی شەھبا روویداوە، توركیا گوندی توێسی تۆپبارانكردووە و ھەسەدەش بە توندی وەڵامی داونەتەوە، جگە لەوەش ھێرشیان كردووەتە سەر سێ خاڵی سوپای توركیا.
ھەروەھا سوپای توركیا گوندەكانی تەل جیجان و بەنداوی شەھبا تا تەلرەفعەتیان بە 51 مووشەك تۆپباران كردوون و شەڕڤانانیش 13 سەربازی توركیایان كوشتوون".
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سهر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى لقی زهيتون" و به بۆمبابارانكردنى شارهكه له لايهن فڕۆكه جهنگييهكانى توركياوه به فەرمی دهستيپێكرد.
ئەم هەواڵە 1894جار خوێندراوەتەوە |