English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ به‌هۆی ئاڵوده‌بونی به‌م كاره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌
2018-01-28 [09:55 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


به‌ هۆی ئالووده‌بوون به‌ به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، چه‌ند جارێكه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی "Evening Standard"، ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆربه‌ی كات خۆی پۆسته‌كانی تویته‌ر ده‌نووسێت، هه‌ندێك جاریش نووسینه‌كان ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تویته‌ر بۆی بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، زۆربه‌ی جاره‌كان تره‌مپ له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتنه‌كه‌ی پۆسته‌كانی  تویته‌ر ده‌نووسێت  كه‌ تویته‌كانی، له‌سه‌ر ئاستی جیهان مشتومڕی زۆر به‌ دوای خۆیاندا ده‌هێنن.

تره‌مپ ده‌ڵێت: "به‌ گشتی به‌یانییان زوو، یاخود ئێواران له‌ كاتی نان خواردن پۆسته‌كان له‌ تویته‌ر بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌ر رۆژێكی زۆر سه‌رقاڵ بم، نووسینه‌كه‌ ده‌نووسم و ده‌یده‌مه‌ فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی له‌ تویته‌ره‌كه‌م بڵاوی بكه‌نه‌وه‌".

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، گۆڕانكاری له‌ تایبه‌تییه‌كانیدا كرد و رایگه‌یاند، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن تێكسته‌كانییان بۆ 280 پیت بنووسن له‌ تویته‌ر، كه‌ پێشتر ته‌نها 140 پیت بوو، به‌مه‌ش تره‌مپ سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی، له‌ باره‌ی پرسه‌كانی جیهانه‌وه‌، له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad