ZNA- ھەولێر كچێكی سوودانی، به جوانییه‌كه‌ی كوڕانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رسام كردووه، ڕۆژانه چه‌ندان داواكاری ده‌كرێت و ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی باسی میدیاكان.
"ئالا مه‌جدی سه‌ید ئه‌حمه‌د" ناسراو به "لوشی"، كچی پزیشكێكی ناسراوی جوانكاری ژنانه، له سعودیه له دایك بووه و به ڕه‌گه‌ز سوودانییه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له منداڵی، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆ خوێندن چوون بۆ سوودان و له‌وێ ژیاون، دوای ئه‌وه‌ی باوكی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری بۆ ئه‌نجام ده‌دات، ده‌بێته یه‌كێك له جوانترین ژنه شۆخه‌كانی ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خوێندنه‌كه‌ی له "مه‌ڵتی میدیا" ته‌واو ده‌كات.
حه‌زی لێ بوو ببێته پێشكه‌شكار، له‌به‌ر ئه‌وه خولیاكه‌ی هاته دی و له كه‌ناڵی "سوودان24" بووه‌ته پێشكه‌شكار، یه‌كێكه له لێهاتووترین كارمه‌نده‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه، ناوبانگی به دنیادا ڕۆیشتووه، ئێسته به جوانترین و ناودارترین كچی سوودانی ناسراوه، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له 200 هه‌زار فانی هه‌یه.
له یه‌كێك له میدیاكانی سووداندا ئاشكرا كراوه، ئه‌م كچه ڕۆژانه 10 داواكاری بۆ هاوسه‌رگیری دێت، به‌ڵام تا ئێسته بیری له‌و پرسه نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌ته‌ما نییه شوو بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچێكی زۆر شه‌رمنه، باوكی به‌رده‌وام هاوكاری كاره‌كانی ده‌كات، ڕقی له سیاسه‌ت، شانۆ و وه‌رزشه.
ئەم هەواڵە 67096جار خوێندراوەتەوە |