English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م یانەیە ئینگلیزیه‌ لەسەر نێیمار ڕکابەری ریال مەدرید دەکات
2018-01-28 [12:36 PM]

ZNA- ھەولێر


سەرەڕای قسەکانی خلێفی بە مانەوەی نێیمار لە پاریس سان جێرمان، بەلام دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە ھەر لە زیادبووندایە، بە پێی تازەترین ھەواڵیش یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگیش لەسەر ئەو ئەستێرەیە ڕکابەری ریاڵ مەدرید دەکات.

ڕۆژنامەی (مانچێستەر ئیڤنینگ نیوز) بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی مان سیتی دەیەوێت بچێتە نێو کێبڕکێی بەدەست ھێنانی نێیمار و بۆ ئەمەش ڕکابەری ڕیال مەدرید دەکات، بە پێی ڕۆژنامەکە (نێیمار) بە تواناکانی گواردیۆلای ڕاھێنەری سیتی سەرسامە و بەلایەوە خۆشە لەگەڵ ئەو یانەیە یاری بکات، ھەروەھا دەتوانێت لە ڕێگەی یانە ئینگلیزییەکە خەونی بەدەستھێنانی بالۆن دۆر بەدی بھێنێت، ھەروەھا دەزانێت کە پرێمەرلیگ چێژی زۆر لە خولی فەرنسی زیاترە، بەڵام لێرەدا کێشەکە ڕەزامەندی پیپ گورادیۆلایە، ئایا ئەو ڕاھێنەرە پێی وایە نێیمار خزمەتی پلانەکانی دەکات، یان بە پێچەوانەوە زیان بەو پلانانە دەگەیەنێت و سوودی زۆری بۆ یانەکە نابێت.

لە لایەکی دیکەوە ھەر سەبارەت بە نییمار رۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کەڕیاڵ مەدرید دەست لە نێیمار ھەڵناگرێت و خوازیارە یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕازی بکات بۆ ئەوەی ئەو ئەستێرەیە یارمەتی ڕیاڵ مەدرید بدات، تاکو قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی زێدان بکاتەوە.

ێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پاریس و ھەڵبژاردەی سامبای بەڕازیلی سەرەتای ئەم وەرزە بە بری ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەی پاریس کردوە و لەم وەرزەشدا ئەو یاریزانە لەگەڵ پاریس چەندین گۆڵی نایابی تۆمار کردوە و ئاسیستی زۆریشی بە ھاوڕێیانی داوە.


یاریگا





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad