ZNA- ھەولێر
لەم ھەفتەیە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن روودەدات کە لەوەتەی ساڵی ١٨٦٦ تا ئێستا ئەم دیاردەیە رووینەداوە .
زانایانی فەلەکناس دەڵێن : لەم ھەفتەیە دیاردەی مانگ گیران و دەرکەوتنی مانگی شین و نزیکبوونەوەی مانگ بۆ نزیکترین خاڵی لە زەوی لە شەوی چوارشەممە ٣١ی کانوونی دووەم روودەدات .
لەم سێ دیاردەیە مانگ بەشێوەیەکی زۆر گەورە بەدەردەکەوێت و ناو دەندرێت (مانگی زەبەلاحی شینی خوێناوی).
زانایان دەڵێن لەوەتەی ساڵی ١٨٦٦ ئەم دیاردەیە رووینەداوە, واتا زیاتر لە ١٥٠ ساڵە ئاسمانی گۆی زەوی ئەم دیاردەی بەخۆی نەدیووە .
زانایان باس لەوە دەکەن کە ئەم دیاردەیە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت , دانیشتوانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رووسیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا پێش ھەڵھاتنی خۆر لە رۆژی چوار شەممە ئەم دیاردەیە دەبینن .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / ھاڤ پۆست
ئەم هەواڵە 61741جار خوێندراوەتەوە |