English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیوەندیی بەرپرسێکی وەقفی شیعی بە داعشەوە ئاشکرا دەبێ
2018-01-28 [03:41 AM]

ZNA- هەولێر


 

بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلسەدیم، ئاشکرابوونی پەیوەندیی بەرپرسێکی وەقفی شیعی بە داعشەوە کە "عەلی حەسەن ھادی علێوی" بەڕێوەبەری گشتی مەزاری "سەلمان محەمەدییە" بووە بە باس و بابەتی گرنگ و ئابڕوبەری وەقفی شیعی.

 

بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکان ھەندێک دەڵێن ئەو بەرپرسەی وقفی شیعی ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی مەدائن دەستگیر کراوە و ھەندێکیشیان، سەرچاوەی دیکەش دەڵێ کە دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە کە بە ئەبوزەھرا جبووری ناسراوە ھەڵاتووە بۆ دەرەوەی وڵات.  بەپێی سەرچاوەکە، دەستگیرکردنی جبووری بەپێی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و بە تاوانی ئەوەیە کە نەخشەی بۆ داعش داڕشتووە ‌و پارەی پێداون.

 

سەرچاوە ئەمنییەکەی کە لێدوانی داوە بە ئەلسەدیم وتووشیەتی" دوای ئەوەی ژمارەیەک تیرۆریست لە ناوچەی ئەلمەدائن دەستگیر کراون، دانیان بەوەدا ناوە کە ڕێنمایی و ھاوکارییان لەو ئەبو زەھرایە وەرگرتووە." ھەروەھا دەڵێ" دوای ئەوەی کە گفتوگۆ تەلەفوییەکانی کە لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ تۆمارکرابوون ڕوونیان کردەوە کە چەندین کردەوەی تیرۆریستیی لەلایەن ئەو گروپەوە جێبەجێ کراون و ئەبوزەھرا بە بڕیار لە پایەکەی لە وەقفی شیعی دوورخرایەوە، بەڵام تا ئێستا ھەندێک سەرچاوە دەڵێن ھەڵاتووە و دەستگیر نەکراو و ھەندێکیش دەڵێن دەستگیر کراوە و لەلایەن ھەوڵگرییەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت."





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad