English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر له سێ هەزار خێزانی ئاوارە ھاوکاری کران و نزیکەی ١٠هەزار منداڵی ئاوارەش جلوبەرگی زستانەیان پێدرا
2018-01-28 [03:48 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە کەمپەکانی بەحرکە، حەسەنشام و خازر دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ھاوکاری جۆراوجۆری پێشکەش بە ٣٥٤٣ خێزانی ئاوارە کرد.

 

رێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکییان بە مەبەستی ھاریکاریکردنی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپی بەحرکە بەڕێوەبرد و تیایدا ١٣٤٣ بەتانی پێشکەش بە ٢٦٦ خێزان کرا. ھەروەھا لە چەند چالاکی دیکەدا لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازر دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ٤٢٧٩ پارسێلی خۆراک و پێداویستی تەندرووستیان پێشکەس بە ٣٢٧٧ خێزان کرد.

 

رەوشی مرۆیی لە سەنتەری پارێزگای تازە ئازادکراوی نەینەوادا جێگیر نیە و ژیان لەو پارێزگایەدا نالەبارە، ئەمەش دەبێتە ھۆکاری دووبارە ئاوارەبوونەوەی ئەو خێزانانەی کە بەمەبەستی ئاوەدان کردنەوەی شارەکەیان کەمپەکانیان جێھێشتبوو. کەمپەکان لە ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە گەڕانەوەی ٢٥٠٠ ئاوارە دەکەن، کە پێشتر بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی ژیانێکی ئارام لە ناوچەکانی خۆیاندا کەمپەکانیان جێھێشتبوو.

 

منداڵان رێژەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی کەمپەکان پێک دەھێنن و لە بارودۆخی سەختی ژیانی ناوکەمپەکاندا سەرماش کێشەیەکی دیکەی بە کۆی ناھەموارییەکانیان زیاد کردووە و بۆ پێشگیری لەو کێشەیەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکدا بە ھاوکاری رێکخراوی جیھانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە دەکات.

 

بەمەبەستی ھاریکاری کردنی منداڵان و رووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی ئاوارەکانی جم مشکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی جیھانی unicef ھاوکاری پێشکەشی ٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە دەکەن. لە ھاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ھەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

 

سەرما و کەشوھەوای وەرزی زستان کێشەی تەندرووستی لە ناو کەمپەکاندا درووست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگی زیاتری بە منداڵان داوە و دابین کردنی پێداویستییەکانیانی لە ریزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad