English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنە ھاوبەشەکانی سلێمانی ھاوڵاتیان لەم دەرمانه قڕکەرانه ئاگادار دەکاتەوە
2018-01-28 [03:53 AM]

ZNA- هەولیر


 

ئەو دەرمانانەی بۆ لەناوبردنی مێروو لە ماڵاندا بەکار دەھێنرێت، لە کۆمەڵێک پێکھاتەی کیمیایی دروستدەکرێت کە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی لێ دەکرێت، و سەرۆکی لیژنەی نوسینگە کشتوکاڵیەکان رایدەگەیەنێت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆردا گرتووە.

 

بێستون علی، سەرۆکی لیژنەی نوسینگە کشتوکاڵیەکانی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: رۆژانە سەردانی نوسینگە و کۆمپانیا و خانووە پلاستیکەیە کشتوکاڵیەکان دەکەن و پشکنینی بۆ ئەو دەرمانانە دەکەن لە کشتوکاڵکردن یاخوود بۆ لەناوبردنی مێروو بەکاردەھێنرێت، بەم ھۆیەشەوە لەلایەن لیژنەکەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی لەناوبردنی مێروودا گیراوە.

 

سەرۆکی لیژنەکە وتیشی: یەکێک لەو ماددە مەترسیدارانەی لە دروستکردنی دەرمانی قڕکەردا بەکار دەھێنرێت (پایپەرماپین)ە، و لیژنەکە دەستی بەسەر برێکی زۆر دەرماندا گرتووە کە رێژەیەکی زۆر لەو ماددە ژەھراویە لە پێکھاتەیدا ھەیە، کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکەی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق تۆمارنەکراوە، و بەرھەمەکانیان جێی مەترسیە، لەبەرئەمەش قەدەغەکراوە و رێگری لە کڕین و فرۆشتنی دەکرێت.

 

سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بە ئەوەکرد کە: پێشتر لەلایەن لیژنەکەوە ئاگاداری سەجەم نوسینگە و کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان کراونەتەوە لە ھاوردەنەکردن و نەفرۆشتنی ئەو ماددە مەترسیدارانە، ئەو بڕشی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان رووبەرووی یاسایی دەکرێنەوە.

 

پایپەرماپین، بە دوو شێوە مرۆڤ بەکاری دەھێنێت، بەشێکی راستەوخۆ لەماڵەکاندا وەک دەرمانی لەناوبردنی مێروو بەکاردەھێنرێت و بەشەکەی تر بەشێوەیەکی لاوەکی و لەڕێی سەوزەو میوەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و لەئەگەری بەکارھێنانیشی دەبێتە ھۆی لەدەست دانی بەھای خۆراکی بەرھەمەکان و زیانێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 6079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad