English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامی مەجلیسی ئێران سەردانی گرتووخانەی ئێڤین دەكەن
2018-01-28 [04:28 AM]

​ZNA- هەولێر


 دە ئەندامی مەجلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن دەستەڵاتی دادوەریی ئەم وڵاتەوە ئیزنیان پێدرا سەردانی گرتووخانەی ئێڤین لە تاران بكەن.

میدیاكانی ئێران بلاویان كردۆتەوە كە داواكاری گشتی تاران رەزامەندی دەربریوە لەسەر سەردانیكردنی ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی ئێران بۆ گرتووخانەی ئێڤین كە لە نێوایاندا یەك ژنیش ھەیە و بریارە سەردانەكە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجوم بدرێت.

دوای خۆپێشاندانەكانی دژە حكومەتی لە ئێران و دەستبەسەر كردنی نزیك بە پێنج ھەزار كەس، ژمارەیەك دەستگیركراو بە شێوەیەكی گوماناوی لە زیندانەكاندا گیانیان لەدەستدا و ئەوەش نارەزایەتی زۆری لێكەوتەوە.

بنەمالەی بەشێك لە بەندكراوان ئاشكرایان كردبو كە ئاسەواری ئەشكەنجە بە تەرمی مندالەكانیانەوە دیار بوو. ھاوكات ئاشكرابوو كە لە زینداندا جۆرە حەبێك دراوە بە بەندكراوان كە باری تەندروستیان بە تەواوی تێكچووە.

پێشتر رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ھۆشداریان بەئێران دابوو سەبارەت بە پاراستنی مافی بەندكراوان و ئاشكراكرد نی ھۆكاری گیانلەدەستدانیان.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad