English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو زندانیی سیاسیی كورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە مانیان لە خواردن گرتووە
2018-01-28 [04:29 AM]

​ZNA- هەولێر


رامین و ئەفشین حوسێن پەناهی دوو زیندانی سیاسیی كورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنەی رۆژهەڵاتیه کوردستان مانیان گرتووە.

رامین و ئەفشین كە برای یەكترن و خەڵكی سنەی رۆژھەڵاتی كوردستانن، لە نامەیەکدا مانگرتنی خۆیان بە بەرپرسانی زیندانی سنە راگەیاندووە و داوای پێداچوونەوە بە حوكمی لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناھی دەكەن.

رۆژی پێنجشەممە، دادگای شۆڕشی شاری سنە، رامین حسەین پەناهی زیندانی سیاسی کوردی بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ئەندامێتی لە كۆمەڵە بە لەسێدارەدان حوكم داو ناوبراویش هەموو ئەم تۆمەتانەی رەت کردۆەتەوە.

ئەفشین حوسێن پەناھیش سێ مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی ھاوكاریی لەگەڵ حزبە كوردییەكانی دژبەری ئێران بە٨ ساڵ و٦ مانگ زیندانی حوكم دراوە.

 





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad