هەولێر – ZNA
گۆرانیبێژێکی ناسراوی لوبنانی، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، نیهاد تربیە، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو گۆرانیبێژە بە مەبەستی چارەسەری سەردانی پاریسی کردبوو و هەر لەو شارەش گیانی لەدەستدا.
ئەو گۆرانیبێژە لە دوای مردنی چەندین گۆرانی لە دوای خۆیدا جێهیشتووە، لەوانە گۆرانی "انا فلاح و ابویا فلاح" کە لەرێگەیەوە ناوبانگی پەیداکرد.
ئەو گۆرانیبێژە بە هەردوو شێوەزاری میسری و لوبنانی گۆرانی گوتووە.
ئەم هەواڵە 4750جار خوێندراوەتەوە |