English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆی ئێران وردەکاریی پێکدادان لەگەڵ چەکدارە نەناسراوەکانی چیای بەمۆ ئاشکرا کرد
2018-01-28 [04:55 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزیری ناوخۆی ئێران، وردەکاریی شەڕی نێوان هێزەکانی ئەو وڵاتەی لەگەڵ ئەو گروپه چەکدارەی ئاشکرا کرد که له چیای بەمۆ دوای رووبەڕوو بوونەوه لەگەڵ ئاسایشی گەرمیان ئاودیوی ئەو وڵاته ببوون.

 

"عەبدولڕەحمان فەزڵی" وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، له رووبەڕوو بوونەوەی ئەو چەکدارانه لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران له ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ١٦کەسیان دەستگیر کراون.

 

فەزلی ئاشکرای کرد، لەم شەڕەدا سێ کەس له هێزەکانی سوپای پاسداڕان و یەکێک له چەکداره نەناسراوەکانیش کوژران. هەروەها ٤کەسیشیان رایانکردووه.

 

سوپای پاسدارانی ئێران دوێنێ(٢٧ی کانوونی دووەم) رایگەیاند،له ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران(رۆژهەڵاتی کوردستان)، گروپێکی ٢١کەسیی داعش دزەیان کردۆته ناو ئەو وڵاته و دوای رووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران، هەندێکیان کوژراون و ئەوانی دیکەش دەستگیر کراون و دوو کەسیشیان رایان کردووه.

 

ئەو گروپه چەکداره ماوەیەک بوو له چیای بەمۆ خۆیان حەشار دابوو و دەگوترا داعشن و پێشتریش رووبەڕووی هێزه ئەمنییەکانی هەرێم ببوونەوه. دوێنێش دوای رووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش گەرمیان، بەرەو ئێران رایانکرد و لەوێ تووشی هێزەکانی سوپای پاسداران ببوون.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad