English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق دۆسیەی ئەمنی شارۆچکە و شارەدێکانی پارێزگای نەینەوا رادەستی حەشدی شەعبی دەکات
2018-01-28 [05:33 AM]

ZNA- هەولێر


 

"نەجم جبووری" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، دۆسیەی ئەمنی شاری موسڵ رادەستی پۆلیس و ھێزەکانی فریاکەوتن کراوە و لەبەرامبەریشدا، بۆ پاراستنی ئاسایشی شارۆچکە و شارەدێکانی سەر بە پارێزگای نەینەوای حەشدی شەعبی راسپێردراوە. ئاماژەی بەوەش دا، سوپای عێراق لە دەوروبەری پارێزگای نەینەوا بڵاوەیان پێکراوە.

 

رادەستکردنی دۆسییەی ئەمنی شارۆچکە و شارەدێکان بە حەشدی شەعبی لەکاتێکدایە، کە سوننەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن حەشدی شەعبی لە ناوچە سوننییەکان پاشەکشە پێبکات.





ئەم هەواڵە 1582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad