English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆتۆمبێلێکی نوێ بۆ بەرپرسانی باڵای رووسیا تەرخان دەکرێت.
2018-01-28 [05:39 AM]

Z.N.A


بەگوێرەی راپۆرتی سپۆتنیک، دەنیس مانتۆرۆف وەزیری پیشەسازی و بازرگانی رووسیە گوتی: کۆتایی مانگی فێبریە و دەستپێکی مانگی مارس ئۆتۆمبێلێکی نوێی لە جۆری ((کارتژ)) رادەستی بەرپرسانی باڵای رووسیە دەکرێت، ھەروەھا ناوبراو گووتی: بوودجەی تەرخان کراوی ئەم پرۆژەیە ١٢.٤ ملیارد روبلە.
مەبەستی ئەم پرۆژەیە بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی رووسیە لە جێگەی ئۆتۆمبێلی ووڵاتانی تر.باسی ئەوە دەکرێت لە ئێستادا دروست کردنی ئەم ئۆتۆمبێلە تەواو بووە و لە قۆناغی چارەسەرکردنی کەم و کورییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلەن ئەگەر ھەر کەم و کوریەکی ھەبێت و ئەمە زیاتر لە یەک مانگی پێویستە. چاوەروان دەکرێت لە وەرزی بەھار ئەم ئۆتۆمبێلە ئامادە بێت. دەگوترێت دەزگاکانی ئەمنی فیدرالی رووسی زووتر لەم ماوەیە ئەم ئۆتۆمبێلەیان رادەست دەکرێت.
یەکێک لە پلانەکانی رووسیا بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە ئەوەیە کە جگە لە بەرپرسانی باڵا و دەسەڵاتدارانی رووسی، بڕیار وایە وەک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە رووسیا دیاری بکرێت و لە داھاتووشدا لایەنگرانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە تەواوی جیھان دەتوانن ببنە خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلە.
 





ئەم هەواڵە 14779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad