English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال زیاتر لە نیو ملیار جونەیھ بۆ گرێبەستەکان تەرخان دەکات 
2018-01-28 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەھۆی ئەو ئاستەی خراپەی ئەم وەرزە پێشکەشی دەکات , بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە پارەیەکی خەیاڵی بۆ گرێبەستی یاریزانان تەرخان بکات . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی گۆڵی وەرزشی , یانەی ریال مەدرید بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان ھاری کین و ئیدین ھازارد و گۆڵپارێزی دی خیا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی تەرخان دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی ریال مەدرید بەنیازە بڕی ٢٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بەیانەی تۆتنھام بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی ھاری کین و ٢٠٠ ملیۆنی دیکەش بە یانەی چێلسی بدات لە پێناو گرێبەست کردن لەگەڵ ئیدین ھازارد و ھەروەھا بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆش بە یانەی مانشستەر یونایتد بدات لە پێناو گرێبەست کردن لەگەڵ داڤید دی خیا . 

 لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , یانەی ریال مەدرید دەیەوێت جارێکی دیکە پێکھاتەی تیپەکەی نوێبکاتەوە و بەنیازیشە دەست بەرداری چەند یاریزانێکی بێت بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی باشی دەست کەوێت بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانانەی سەرەوە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad