English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی: ژیانی موچەخۆران باشتر دەبێت
2018-01-28 [06:12 AM]

ZNA-هەولێر


ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك باس له‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و پڕۆژه‌ى چاكسازى خانه‌نشین و پاشكه‌وتى مووچه‌ كرا.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 28/1/2018، جه‌عفه‌ر ئێمینكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێك سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمیان كرد و له‌لایه‌ن رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و رابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازیه‌كى گه‌رمیان لێكرا.

له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان باسى له‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان كرد و وتى، به‌ پێویستمان زانى كه‌ سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بكه‌ین و بۆ پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگى نێوانمان و ده‌ستخۆشى كرد له‌ ئاماده‌كردنىئه‌و پڕۆژه‌ چاكسازیه‌ هاوبه‌شه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه‌.

لە بەڕامبەردا رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى سه‌ردانى له‌و جۆره‌ى به‌گرنگ زانى و پێشى وابوو كه‌ گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن هه‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌موان كار بكه‌ین بۆ باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایه‌.

وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وتیشى، ئه‌و پڕۆژه‌ چاكسازیه‌ى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه‌ یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كات و بڕه‌ پاره‌یه‌كى باشیش بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و به‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ و باشتركردنى ژیانى مووچه‌خۆران.

دوپاتیشیكردەوە، كۆبوونەوەكانى سەرۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و هه‌رێم و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان لێكتێگه‌یشتن وبه‌ره‌و پێشچوون هه‌بوه‌.





ئەم هەواڵە 9199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad