English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایکوتکردنی هەڵبژاردن لە کەرکووک کارتێکی بەهێزە دژ بە خواستەکانی حکومەتی شیعە مەزهەبی عێراق
2018-01-28 [06:10 AM]

ZNA-هەولێر


بایکۆت کردنی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە پارێزگای کەرکووک لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گوزارشتە لە دوو خاڵی جەوهەری.

ئارتین جەلال بەگ چاودێری سیاسی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی 5ی ئەم سال بەڕێوەدەچێت، بایکۆت کردنی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە پارێزگای کەرکووک لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گوزارشتە لە دوو خاڵی جەوهەری.

ئاماژەی بەوشکرد، کە ئەو خاڵانە ئەوە دەگەیێنێت کە بایکوتکردن هەم کەرکووک وەک شارێکی داگیرکراو دەناسێنێت، وە هەم سووربوونی یەکەم هێزی کوردستانە لەسەر ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کە لە ئەیلولی پارساڵدا ئەنجام درا.

هەروەها گوتیشی، ئەمەش کارتێکی بەهێزە دژ بە خواستەکانی حکومەتی شیعە مەزهەبی عێراق و یەکەم هەنگاوی پەکخستنی پڕۆسەی داگیرکردنی کەرکووکی کوردستانە کە تێیدا ئەو دەستوورە پێشێل کراوە کە حکومەتی عێراقی سەرکردایەتی دەکات.

 

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad