English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناپۆلی گەڕایەوە پێشەنگی کالچیۆ 
2018-01-28 [07:57 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەمیانەی یارییەکانی گەڕی بیست و دووی خولی کالچیۆی ئیتاڵی , یانەی ناپۆلی رووبەرووی یانەی بۆلۆنیا بووە . 

یانەی ناپۆلی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی بۆلۆنیا. 

 لەخولەکی یەکەمی یارییەکە یانەی بۆلۆنیا بەگۆڵێکی یاریزان رۆدریگۆ پالاسیۆ پێشکەوت , دواتر یانەی ناپۆلی توانی گۆڵی یەکسانبوونەوەی لەخولەکی ٤ تۆمار بکات , دواتر یاریزان دریس مارتینیز لە خولەکەکانی ٣٧ و ٥٩ دوو گۆڵی بۆ یانەی ناپۆلی تۆمار کرد و سەرکەوتنی مسۆگەر کرد . 

بەم ئەنجامە یانەی ناپۆلی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٥٧ و گەڕایەوە پێشەنگی خولی ئیتاڵی و یانەی بۆلۆنیاش بە ٢٧ خاڵ لە پلەی دوازدەھەم مایەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad