English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە کوردستان روونکردنەوە دەدات
2018-01-28 [08:06 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە ئاشکرادەکات و جەختیش دەکاتەوە ئەمساڵ تاوەکوو ئێستا ھیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە لە کوردستان تۆمارنەکراوە.

لە راگەیێندراوێکی وەزارەتەکەدا ھاتووە کە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی تۆمارکرانی چەند حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران و باشووری عێراق، لێژنەی باڵای وەزارەت تایبەت بە کۆنتڕۆڵی ئەنفلۆنزا  بە سەرۆکایەتی خودی وەزیر کۆبوونەتەوە و چەند رێوشوێنێکیان دیاریکردوون بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و مەترسییەکانی لە کوردستان.

بەپێی ھەمان راگەیێندراو، پێداویستیی دەستنیشان و چارەسەری نەخۆشییەکە ئامادە دەکرێن و شوێنیش تەرخاندەکرێ بۆ جیاکردنەوەی تووشبووان.

جەختیش لە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کوردستان کراوەتەوە و رۆڵی یەکە کارگێڕییەکان لە جێبەجێکردنی پلانەکان دیاریکراوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئەنفلوەنزای باڵندە لە کوردستان تۆمارنەکراوە 

ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی، سەرپەرشتی کۆبونەوەی لێژنەی باڵای تایبەت بە کۆنتڕۆڵی ئەنفلەوەنزای کرد لە دیوانی وەزارەت، بۆ تاوتوێکردنی ئەو زانیاریانەی باس لە تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی ئەنفلەونزای پەڵەوەر دەکات لە چەند پارێزگایەکی ناوەڕاستی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی پێویست لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە :-

۱. کاراکردنەوەی لێژنەی باڵای کۆنتڕۆڵی ئەنفلوەنزا لەھەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی و ئەندامێتی وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکانی تر.
۲. پێکھێنانی ژووری کار لە پارێزگاکانی ھەرێم بەسەرۆکایەتی بەڕێز پارێزگار و ئەندامێتی لایەنە پەیوەندارەکانی تر لە ئاستی پارێزگا.
۳. ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتەرنەری، بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری ھاوبەش و گرتنەبەری رێوشوێنە ڤێتەرنەرییە پێویستەکان بۆ رێگری لە ھاتن و بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە لە پەلەوەر 
٤. بەھێزکردنی رێکارەکانی پەتاگەری و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکانی ھەرێم 
٥. دابینکردنی دەرمان و پێویستی خۆپارێزی کەسی و پێداویستییە تاقیگەییەکان بۆ دەستنیشانی نەخۆشیەکە.
٦. دیاریکردن و ئامادەکردنی قاوشی جیاکردنەوەی نەخۆش لە یەکێک لە خۆشخانەکان لەھەر پارێزگایەک بۆ ئەو حاڵەتانەی گومانی نەخۆشییەکەیان لێدەکرێت.
۷. بڵاوکردنەوەی  ھۆشیاری تەندروستی  بۆ ھاووڵاتییان 


ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی 
 





ئەم هەواڵە 1435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad