English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورد ده‌ڵێت توركیا بۆمبی ناپاڵمی به‌كارهێناوه‌ و توركیاش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌
2018-01-28 [08:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای نۆ ڕۆژ له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین، بەرپرسانی کورد دەڵین هیزەکانی ئه‌و وڵاته‌ بۆمبی ناپاڵمیان لە ناوچەی دەرەوەی شاری عەفرین بەکارهێناوە به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكه‌ن.

ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەداری کوردی لە تویتی شەوی ڕابردوویدا نوسیبووی و دەڵێت سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵمی لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیل لە عەفرین بەکاردێنێت.

هاوکات سوپای تورکیا ئەم تۆمەتبارکردنەی رەتکردەوە و گوتی پرۆپاگەندەکارانی کوردی گەرەکیانە دژایەتی نێونەتەوەیی لە دژی تورکیا خۆشبکەن.

تورکیا دەشڵێت یاسای نێونەتەوەیی بەکارهێنانی بۆمبی ناپاڵمی سوتێنەر لە دژی ئامانجە لەشکریەکان قەدەغە ناکات، بەڵکو بەکارهێنانی ناپاڵم لە دژی کەسانی سیڤیل قەدەغە دەکات.

هیچ لایەنیكی سەربەخۆ بەکارهێنانی بۆمبی ناپاڵمی لەلایەن هیزەکانی تورکیاوە وەک ئەو بەرپرسە کوردیە دەڵێت پشتڕاست نەکردوە.

 

VOA





ئەم هەواڵە 1303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad