English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بودجە بۆ بەیانی دواخرا
2018-01-28 [08:43 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، دانیشتنەکە ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا بۆ بەیانی دووشەممە۲۹ـی ۱ـی ۲۰۱٨.

 

حاکم سەرحان سلێفانەی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە٢٨-١-٢٠١٨ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و بەشێك لە فراكسیۆنە سوننەكان و ھەندێک لە شیعەکان بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد، چونكە لە بەرنامەی كاردا بابەتی پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ـی عێراق دانرابوو، ئێمەش لەگەڵ ئەوەدا نەبووین.

 

حاکم سەرحان گووتی: لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ عێراق دانرابوو، ئێمە وەکو فراکسیۆنیە کوردستانیەکان ئامادەنەبووین لە دانیشتنەکە، لە بەر تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی ئەنجومەن بریاری دا کە دانیشتنەکە بۆ بەیانی دوابخات.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: بەیانی دووشەممە ٢٩ـی١ـی٢٠١٨ دانیشتنەکە، کاتژمێر ١١ـی بەیانی ئەنجام دەدرێت، وە ھەمان بەرنامەی کاری ئەمرۆیە، ئەوان دەیانەوێت رێژەی یاسای پەرلەمان تەواو بکەن و دەست بکەن بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ـی عێراق، حکومەتی عێراق تا ئێستا ھیچ تێبینیەکێ ئێمەیان جێبەجێ نەکردووە، ئێمەش بەشداری لە ھیچ دانیشتنێک ناکەین، وەک فشارێک بۆ سەر حکومەتی عێراق .

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad