English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەسرۆ گۆران: جگە لە کەرکووک، لە ناوچەکانی دیکە زۆر بە ھێزەوە بەشداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دەکەین
2018-01-28 [08:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ ھەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پێوەر و فێلتەرمان بۆ كاندینه‌كان داناوە، وتیشی، جگە لە پارێزگای کەرکووک، لە ناوچەکانی دیکە زۆر بە ھێزەوە بەشداری دەکەین و ھەوڵ دەدەین زۆرترین کورسی بەدەست بێنین.

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەسرۆ گۆران راگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق ئاماده‌كاریمان كردوه‌، ئێستا بۆ ئەو ھەڵبژاردنە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی کاندیدانین، بۆ ئەومەبەستەش داوامان لە لق و ئەنجومەنی سەرکردایەتییەکانی خۆمان کردووە، ناوەکانی خۆیان بۆ ئێمە ڕەوانە بکەن و دواتریش ئێمە پێویستمان بە چەند ڕۆژێکە بۆ ئەوەی پۆڵێنیان بکەین و دواتریش لەگەڵ سەرکردایەتیی خۆمان تاوتوێیان بکەین.

خەسرۆ گۆران وتیشی، پێوەر و فێلتەرمان بۆ كاندینه‌كان داناوە، لەوانە لە ڕووی جوگرافییەوە دابەشکردنێکی دادپەروەرانە دەبێت و پێویستە کەسانی پسپۆڕ و لێھاتوو و شارەزا بن و لای خەڵک خۆشەویست بن و کەسانی دەستپاک بن و شەعبیەتێکی باشیان ھەبێت، بۆیە دەمانەوێت ئەم جارە جیاواز بن و باشترینیان ھەڵبژێرین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، جگە لە پارێزگای کەرکووک، لە ناوچەکانی دیکە زۆر بە ھێزەوە بەشداری دەکەین و ھەوڵ دەدەین زۆرترین کورسی بەدەست بێنین.

حکوومەتی عێراق ڕۆژی ١٢/٥ی ئەمساڵی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە و ئەو وادەیەش لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کراوە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە جودا بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا دەکات. ٢٠٥ قەوارەی سیاسی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا لە کۆمسیۆن تۆمار کردووە و تاوەکو ١٠ی مانگی دابێ بەردەوام دەبێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad