English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای تورکیا رێگەی به‌وەزیری بەرگریی یۆنان نه‌دا سه‌ردانی دوورگه‌ی کارداک بكات
2018-01-28 [10:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشكرای كرد، سوپای وڵات رێگەیان نەداوە وەزیری بەرگریی یۆنان، پانۆس کامێنۆس بە کەشتییەکی مووشەکهەڵگر لە ناوچەی کارداک نزیک بێتەوە کە بە مەبەستی ئاراستەکردنی تاجە گوڵینە هاتبوو.

لە راگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئاماژەی به‌وه‌ كردوه‌، وەزیری بەرگریی یۆنان، پانۆس کامێنۆس بە کەشتییەکی مووشەکهەڵگر بە مەبەستی ئاراستەکردنی تاجە گوڵینە رووی لە ناوچەی کارداک کرد، بەڵام لە لایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانەوە رێگەی پێنەدرا لە ناوچەکە نزیک بێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە، شاندەکەی یۆنان بێ ئەوەی هیچ گرژییەک درووست بکەن، کەناراوەکانی تورکیایان جێهێشتووە.

دورگه‌ى كارداك له‌ نێوان توركيا و يۆناندا ناكۆكى له‌سه‌ره‌ و توركيا ئه‌و دوورگه‌يه‌ به‌ مافى خۆى ده‌زانێت و پێى وايه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوورى وڵاته‌كه‌يه‌وه‌

 

aa





ئەم هەواڵە 2188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad