English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنەوڤیدیۆ...لە عەفرین خێزانێكی 8 كەسی كەوتنە بەر هێرشی سوپای توركیا و گیانیان لەدەستدا
2018-01-29 [09:15 AM]

ZNA – هەولێر


ئه‌مڕۆ دەیەمین ڕۆژی شەڕی عەفرینە كە لەلایەن توركیاوە هێرشی دەكرێتە سەر و ئەمرۆ به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام 13 فڕۆكه‌ بۆمبابارانى شاره‌كه‌يان كردووه‌.

سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، له‌ ماوه‌ى 9  رۆژى شه‌ڕدا 73 چه‌كدارى په‌يه‌ده‌ كوژراون، كه‌ ئه‌و به‌ "تيرۆريست" ناویان دەبات.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ 20 ئامانج له‌ عفرين پێكراون، كه‌ به‌شێكيان كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و حه‌شارگه‌ بوونه‌، هه‌روه‌ها  13 فڕۆكه‌ى جه‌نگى به‌رده‌وام بۆمبابارانى ناوچه‌كانيان كردووه‌.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، سه‌ربازێكى توركيا بريندار بووه‌ و چه‌كدارێكى سه‌ر به‌ "سوپاى ئازادى سووريا" كه‌ هاوپه‌يمانى سوپاى توركيان كوژراوه‌.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاويانكرده‌وه‌، له‌ گوندى كوبله‌ى سه‌ر به‌ ناحيه‌ى شێراواى كه‌رتى عفرين له‌ ئاكامى بۆمبابارانى سوپاى توركيا خێزانێكى ئاواره‌ى ئيدلب كراونه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئاكامدا 8 هاووڵاتى ئاواره‌ گيانيان له‌ده‌ستدا و 4ى ديكه‌ بريندار بوون، كه‌ ئه‌ندامى يه‌ك خێزان بوون بريندار بوون.

هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، سايتى رووسياليه‌وم بڵاويكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ى راپۆرته‌ ميدياييه‌كان سوپاى توركيا شوێنه‌وارى په‌رستگه‌ى مێژوويى عه‌ينداره‌ى نزيك عفرينى وێران كردووه‌.

به‌ڕێوبه‌رى گشتى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى سووريا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، وێرانكردنى ئه‌و په‌رستگه‌ مێژووييه‌ى به‌ "ده‌ستدرێژى رژێمى توركيا له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌ مێژووييه‌كانى ده‌وروبه‌رى باكوورى حه‌له‌ب" وه‌سفكردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad