English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمۆسكۆ سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەستگیر دەكرێت
ئەلکسی ناڤاڵنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی روسيا
2018-01-29 [09:30 AM]

ZNA – هەولێر


 دەنگى ئەمریکا بڵاویکردەوە، پۆلیسی ڕوسیا ئەلکسی ناڤاڵنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی لە مۆسکۆ دەستگیر کردووە ، هەروەها بە هەزاران کەس لە سەرانسەری ڕوسیا گردبوونەوەی ناڕەزاییان لەدژی هەڵبژاردنەوەى پوتن و درێژکردنەوەی خولی سەرۆکایەتییەکەى ئەنجامدا.

ئەکسی ناڤالنی تەمەن ٤١ ساڵان ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە روسیا و بە دۆست و لایەنگرانی دەورە درابوو ، بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی دروشمی دژ بە رابەرانی روسیا بەرزکردووەتەوە،  وتوویەتی "ئەی ئێوە ساختەچیان و دز و جەردە" لە میانەی گردبونەوەیەکی رێگەپێنەدراو لە ناوجەرگەی مۆسکۆ کە بە پۆلیس تەنرابوو ، ناڤالی دەستگیرکرا.

بەڵام سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن وێرای دەستگیرکردنی داوای لە هاوڵاتیانی مۆسکۆ ی پایتەخت کردووە بڕژێنە نێو جادە و بانەکانی پایتەختەوە و لە تویتێکیدا ئەلکسی ناڤالنی نوسیبووی کە ئێوە گردبوونەوە بۆ ئایندەی خۆتان دەکەن نەک بۆ من.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس دەڵیت نزیکەی ٣ بۆ ٤ هەزار کەس ئامادەی گردبوونەوە رێگەپێنەدراوەکەی مۆسکۆیان کردوە.

لە سەر داوای ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا بە هەزاران لە پشتیوانیکارانی لە سەرمایەکی زۆردا گردبوونەوەیان لە دەیان شاری روسیا ئەنجامداوە بۆ پشتیوانیکردنی  لە خۆکاندید کردنەوەى بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو.

 

 





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad