English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی سووچی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2018-01-29 [10:18 AM]

ZNA-هەولێر



بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا، ئەمڕۆ کۆنگرەی سۆچی لە رووسیا بەڕێوەدەچێت و سەرکردایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوای کوردستانیش بایکۆتی کۆنگرەکە دەکات.


بەپێی ئاژانسی هەواڵی روسیا، لە رەشنووسی لە بەیاننامەی کۆنگرەکەدا داوادەکرێت سووریا وەکوو وڵاتێکی یەکگرتوو بمێنێتەوە و دەنگدان بکرێت لەسەر داهاتووی ئەو وڵاتە.

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٩-١-٢٠١٨، کۆنگرەی سووچی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی سووری لە شاری سووچی لە باشووری رووسیا، بە سەرپەرشتیی مۆسکۆ و چاودێریی تورکیا، بەڕێوە دەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت له‌ ٢٩\٣٠-١-٢٠١٨.


دوێنێ شاندی حكومه‌تی سووریا بە فڕۆکەیەک گەیشتووەتە رووسیا بۆ بەشداریکردن لەو کۆنگرەیە و بەپێی زانیارییەکانیش، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا، ستیڤان دی مستۆرا، بەشداریی دەکات،
هەریەکە لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا و نوێنەرانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان رەتیان کردووەتەوە بەشداریی کۆنگرەکە بکەن.


وا بڕیاره‌ ‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆنگره‌كه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له‌ ١٦٠٠ كه‌سایه‌تی به‌شداری تێدا بكه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ ٦٨٠ نوێنه‌ریان نوێنه‌ری حكومه‌تی سووریان و ٤٠٠ نوێنه‌ریشیان سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ن.





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad