English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : ئەو نیشانانەی منداڵ کە نابێت پشتگوێ بخرێن
2018-01-29 [11:17 AM]

هه‌ولێر - ZNA



ھەندێک نیشانە ھەن کە لە مندالەکەت دەردەکەوێ نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە زیانی بۆ گەشەو داھاتووی دەبێت ، د. شادمان حەمەئەمین ھەڵەدنی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس گوتی :

١- گریان: قریشکە و توند بێت یان نوزانەوە و لاواز بێت یان بەردەوام بێت.

٢- کەمبونی چالاکی و نەمانی حەزی یاری کردن.

٣- بەرزبونەوە و ڕەقبونی مەڵاشوی سەر.

٤- ڕەقبونی مل.

٥- شیر نەخوات زیاد لە ٨ کاژێر (لە ڕۆژدا).

٦- بەرزبونی پلەی گەرمی لەش زیاد لە ٣٨ پلە لە منداڵی خوار ٣ مانگدا ، زیاد لە ٣٩ پلە لە منداڵی نێوان ٣-٦ مانگ دا.

٧- بەرزبونی پلەی گەرمی لەش و ساردبونی دەست و قاچ.

٨- بەرزبونی پلەی گەرمی و نەمانی چالاکی و جوڵە .

٩- جوڵەی نامۆ، گەشکە.


١٠- گۆڕانی ڕەنگی لەش: شینبونەوە ، زۆر کاڵبونەوە.

١١- تەنگەژەی ھەناسەدان: خێرایی ھەناسەدان، جوڵەی ماسولکەکانی خوار پەراسوو، جوڵەی ماسولکەکانی نێوان پەراسوو.

١٢- منداڵەکە خەواڵووە، دوای بەئاگاھێنانەوە دەخەوێتەوە، نەتناسێتەوە.

١٣- پەڵە پەڵە بونی پێست (خوێن تێزان).

١٤- ڕشانەوەی بەردەوام بەتایبەت ئەگەر ڕەنگی سەوزباو بێت.





ئەم هەواڵە 3028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad