English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو نیشانانە پێت دەڵێن کە خوراکی پێویست ناخۆی
2018-01-29 [11:32 AM]

هه‌ولێر - ZNA


ھەریەک لەئێمە دەزانێت کە زۆرخۆری باش نیە وە بەپێچەوانەشەوە ئەگەر بێتو کەم بخۆی یاخود خۆراکی پێویست نەخۆی ئەوا ڕەنگە تەندروستیت ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوەو لەش نەتوانێت ڕێژەیەکی باش ڤیتامین وکانزا ی دەست بکەوێت.


 ئەم چەند نیشانە پێت ئەڵێن کە ڕێژەی خۆراکی لەجەستەدا کەمە:


1-کەمی ئاستی وزە:   کالۆری بەشێکە لەوزە کە جەستە بەکاری دەھێنێت بۆ زیندە چالاکیەکانی، کاتێک ڕێژەیەکی  باش کالۆریت نەبو ئەو زۆربەی کات ھەست بەماندوبونێکی زۆر دەکەی .ھەروەھا ھەستی بێتاقتی و کەمی وزە و کەمی چالاکیت لا دروست دەکات.


2- قژ وەرین: وەرینی قژەکان زۆر ناخۆشو بێزارکەرە. ئاساییە ئەگەر ڕۆژانە  چەند تاڵێک بوەرێت بەڵام ئەگەر ھاتوو ھەستت بەوەرێنی ڕێژەیەکی زۆر کرد لەکاتی داھێنادا ئەوا ڕەنگە نیشانەی ئەوە بێت کە ڕێژەیەی پێویست خۆراک ناخۆی.


3- برسێتی ھەمیشەی:  ھەبونی برسێتی بەھەمیشەی یەکێکە لەنیشانە ھەرە دیارەکانی نەبونی خۆراکی پێویست. لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە ھەبونی ڕێژەی پێویستی کالۆری توانای کۆنترۆڵکردنی ھۆرمۆنی برسێتی و تێربونی ھەیە.


4- نەبونی توانای سکپڕی: خوارکی باش ڕەنگە ڕۆڵی ھەبێت  بۆسکپڕی خانمان. لەبەرئەوەی کەمی کالۆری دەبێتە ھۆی پچڕابنی ھۆڕۆمۆنەکان  ئەمەش وادەکات کە توانی سکپڕی لای خانمان زەحمەت بێت.

5-  شێوازی خەوتن: خراپی شێوازی خەوتن دەبێتە ھۆی زیادبونی کێشی لەش بەپێی چەندین لێکۆڵینەوە. ھەرچەندە زۆر خۆریش ھۆکارە بۆ کەمخەوی. ھەست کردن بە برسێتیو نوستنی زۆر ھۆکاری سەرەکی کەمی وزەیە کە ئەمیش بەھۆی نەبونی کالۆری پێویستەوەیە.


6- زوو ھەڵچون:  ئەوکەسانەی کە ڕێژەی خۆراکی جەستەیان کەمە بەبچوکترین شت ھەڵ دەچن لەبەر ئەوەی ڕێژەی کالۆڕی لەجەستەدا پەیوەندی ھەیە بە ڕێژەی ھەڵچونەوە.


7- ھەموو کات ھەست کردن بەسەرما:  ئەگەر ھاتوو ھەمیشە ھەستت بەسەرما کرد  ئەوا نیشانەی ئەوەی ڕێژەیەی پێویست خۆراک ناخۆی لەبەرئەوەی جەستە پێویستی بە سوتاندنی بڕێکی باش کالۆری ھەیە بۆ ئەوەی گەرمی جەستە دابین بکات.





ئەم هەواڵە 6424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad