English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەیەک تایبەت بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پەرلەمان پێکھێنراوە
2018-01-29 [02:06 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەو لێژنە تایبەتەی بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر پێکھێنراوە، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بۆ دانانی بەرنامەی کارەکانی دەکات.

 

نازم ھەرکی،جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ڕۆژی سێشەممە ٣٠-١-٢٠١٨، ئەو لێژنە تایبەتەی بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پەرلەمان پێکھێنراوە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی بەرنامەیەک بۆ چۆنییەتی کارەکانی دابڕێژێت".

 

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان ئەوەی ڕوون کردەوە، کاتێک لێژنەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دادەنرێت، کاری خۆی لەسەر ھۆکاری کەوتنی کەرکووک، خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی لەمبارەیەوە بگاتە ئەنجامێک.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad