English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌ولێر
2018-01-29 [02:47 AM]

ZNA-هەولێر


شاندێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وەزیرانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان له‌ جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

بە گوێرەی زنیاریەکان شاندی حکومەتی ئەمریکا، لە جۆن سولیڤان جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و شاندێكی یاوەرى كه‌ له‌ بەڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، ئاندرۆ پیک جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئریک مایەر جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکا و شاندێکى سیاسى و کونسوڵگەرى گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان پێكهاتبوو.

هه‌رچه‌نده‌تائێستا ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵیەکان، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق تاووتوێ ده‌كرێت.





ئەم هەواڵە 2794جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad