ZNA- ھەولێر
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت , وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی ٢٥٠ ملیار دیناری رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردووە .
مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩-١-٢٠١٨ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دەرکردووە بڕی ٢٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت، بڕیارەکەیشی بۆ بانکی ناوەندی ناردووە.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستی کردەوە کە کە بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان،
سەرچاوە / رووداو
ئەم هەواڵە 5572جار خوێندراوەتەوە |