English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال ئاڵای سپی ھەڵکرد 
2018-01-29 [03:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە نیاز بوو لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە پێکھاتەی تیپەکەی نوێ بکاتەوە بە ھێنانی گرانترین یاریزانی تۆپی پێ , بەڵام پێناچێت ئەمەی بۆ بچێتە سەر . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەیشتە ئەو بڕوایەی ناتوانێت لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ نەیمار داسێلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لە یاسای بۆندەکانی خولی فەڕەنسی بەندێک نییە بە ناوی پێدانی سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەست, واتا نیمار ناتوانێت بە بێ رەزامەندی یانەی پاریسی روو بکاتە ھیچ یانەیەکی دیکە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە یانەی ریال مەدرید ھەوڵیدەدا لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە نەیمار بگوازێتەوە ریزەکانی , بەڵام پێداگیری ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لەمانەوەی نەیمار لەر یزی یانەکەی , یانەی شاھانەی بێ ھیوا کرد لە بەدەستھێنانی تواناکانی ئەستێرە بەرازیلیەکە . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 4492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad