English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم گوندە ئەوەی شوو بکات دەردەکرێت 
2018-01-29 [04:43 AM]

ZNA- ھەولێر 



ھەرچەندە پرۆسەی ھاوسەرگیری بەشێکە لە بەردەوام بوونی ژیان و زۆرینەی ئافرەتان و پیاوان ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدەن , بەڵام لە گوندێک ھەر ئافرتێک شوو بکات دەردەکرێت . 

ئەم گوندە ناوی (سەماحەیە) و نزیکەی ٣٠٠ ئافرەتی بێوەژن و تەڵاقدراو تێیدا دەژین و دەکەوێتە  سنووری پارێزگای ئەسوان لە باشووری میسر . 

حکومەتی میسر ئەم گوندەی بۆ ئەم ئافرەتانە تەرخان کردوە و زۆرینەی ئافرەتەکان خەریکی کاری کشتوکاڵین و ئاژەڵ بەخێو دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن . 

حکومەتی میسر پشتگیری تەواوی ئەو ئافرەتانە دەکات لەرێگەی دابین کردن قەرزی کشتوکاڵی , ئافرەتەکانیش خێزانەکانی خۆیان لەداھاتەکان بەخێو دەکەن , بەڵام ھەر ئافرەتێک نیازی ھەبێت شوو بکاتەوە دەبێت گوندەکە چۆڵ بکات . 

ھەروەھا ئەو ئافرەتانەی منداڵی کوڕیان ھەیە, بەخێویان دەکەن تا دەگەنە تەمەنی پێکھێنانی ھاوسەرگیری و کاتی پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرگیری دەبێت کوڕەکەی گوندەکە بەجێ بھێلێت . 

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / ئەلعەرەبییە 

 





ئەم هەواڵە 11662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad