English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکێک بۆ ھاوکاریی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دروست دەکرێت
2018-01-29 [04:56 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی بانکە عەرەبییەکان، ڕایگەیاند، ھەوڵ ھەیە بۆ دروستکردنی بانکێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و سووریا.

 

وسام فەتووح ئەمینداری گشتیی یەکێتیی بانکە عەرەبییەکان، ڕایگەیاند، کە ھەوڵ ھەیە بۆ دروستکردنی بانکێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و سووریا کە سەرمایەکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێ و چین ھاوکاریی دەکات.

 

فەتووح لە لێدوانێکدا بۆ سایتی ئیکۆنۆمی نیوز ڕایگەیاندووە: "گفتوگۆ بەرەوامە لە نێوان یەکێتی بانکە عەرەبییەکان و چین بۆ کردنەوەی بانکێک بە ‌سەرمایەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار."

 

وتوویەتی: "ئەو گفتوگۆیانە لە نێوان یەکێتییەکە ‌و چین و بە ھاوبەشیی عێراق و لوبنان و ئوردن و میسر بەڕێوە دەچن و بانکەکە بۆ ھاوکاریکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و سووریا دەبێ دوای شەڕی داعش."

 

ھەروەھا راشیگەیاند، ئەم کارە دەبێ بە ھەماھەنگیی یەکێتی بانکەکان و بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوە بچێت.





ئەم هەواڵە 1963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad