English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلمۆنیتۆر: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، داعش زیندوو دەکاتەوه
2018-01-29 [05:01 AM]

ZNA- هەولێر


 

پاشماوەکانی داعش لە بیابانەکانی عێراقەوە ھەڕەشە دەکەن و بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆر ئەو داعشانەی کە ماونەتەوە چەندین ھێرش و ھەڕەشەیان کردووەتە سەر ماڵی بەرپرسان و کارمەندانی پۆلیس و ھێزەکانی ناوخۆ و دامودەزگاکان.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە کە ئەو پاشماوانەی داعش جگە لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆ سەر ماڵ و دەزگاکان بە درێژایی سنووری سووریا ھێرشی پێچەوانە بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدەن.

 

ھەروەھا ئەلمۆنیتۆر باس لەوە دەکات کە ھێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین وادەکات ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژھەڵاتی سووریا بکشێنە ‌و بچن بۆ ھاوکاریی ھێزە کوردییەکان لە ناوچەی عەفرین.

 

ئەمەش کاریگەریی دەکاتە سەر زیادبوونی جموجۆڵی داعش و وادەکات بتوانن سنووری عێراق دەرباز بکەن و بێنە ناو عێراقەوە ‌و ھێرش ئەنجام بدەن. چونکە، بە پێی ڕاپۆرتەکە سەرەڕای ئەوەی کە ڕووسیا لە ٧ی کانوونی دووەم کۆتایی شەڕی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند بەڵام لە ڕاستیدا تا ئێستاش ھەندێ گوند و ناوچە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا لە ‌ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعشدان.





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad