English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ھەرێم: بەغدا ٢٥٠ ملیار دیناری نارد
2018-01-29 [05:08 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، حکومەتی عێراق ٢٥٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە کردووە.

 

ئەو بەرپرسە باڵایە کە نەیویست ناوەکەی ڕابگەیەندرێت، راگەیاند: "بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، بەغدا ٢٥٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە کردووە".

 

ئەوەشی روون کردەوە کە بۆ دەست پێکردنی دابەشکردنی مووچەی ھەردوو وەزارەتەکە، چاوەەڕوانی بڕیاری کۆتایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن. دەشڵێت: "بۆ دیاریکردنی وادە و میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی ئەو دوو وەزارەتە، پەیوەندی بە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کراوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوان دەکەین".

 

ئاشکراشی کرد کە ناردنی ئەو پارەیە لەسەر داوای ھەرێمی کوردسان بووە، ئەو بڕە پارەیەش وەک سلفەیەک ھەژمار دەکرێت، چونکە تاوەکو پڕۆسەی وردبینی  تەواو دەبێت، کاتێکی زۆر دەخەیانێت، بۆیە بەو سلفەیە مووچەکە دابەش دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، بەبێ پاشەکەوت پێویستی بە زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دینار ھەیە.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad