English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٢٢٠ خێزانی ھەژار و خاوەنپێداویستی تایبەت لە دەربەندیخان ھاوکاریی دەکرێن
2018-01-29 [06:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھاوکاری دەزگایLDS ی ئەمریکی لە رێگای چەکی پارەوە ھاوکاریی گەیاندە ٢٢٠ خێزانی ھەژار و خاوەنپێداویستی تایبەتی دەربەندیخان کە بە ھۆی بوومەلەرزە کانەوە زیانیان پێکەوتووە.

 

رێکەوتی ٢٨/١/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەربەندیخان بەمەبەستی پشتیوانی کردنی ماددی ئەو خێزانانەی کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانمەند بوون، چەکی پارەی پێشکەش ٢٢٠ خێزانی ئەو شارە کرد.

 

ھاوکارییەکان بۆ ھەرخێزانێک بڕی ٣٠ دۆلاری ئەمریکییە کە لەلایەن دەزگای LDSی ئەمریکییەوە دابین کراوون و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خێزانەکانی دابەش کردن، بڕی ھاوکارییەکە لە رێگای چەکێکەوە بە خێزانەکان دەدرێت کە دەتوانن لە بازاڕ کردن بەکاری بھێنن.





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad