English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە داڤۆس زیاتر لە یەکتر نزیک بوونەوەتەوە
2018-01-29 [06:26 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە داڤۆس سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق پابەندبوونی خۆیان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتکردووەتەوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لە داڤۆس حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیانکردوو، هەردوولاش جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی دەستووری عێراق کردەوە. گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتی چارسەرەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کردەوە، دوای ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

 





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad