English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەرێکی کورد: ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارە داراییەکانی لە دژی ھەرێم ھەڵوەشاندەوە
2018-01-29 [06:49 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بڕیار درا ھەموو ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییانەی بەغدا دژی ھەرێمی کوردستان دەری کردوون، ھەڵبوەشێندرێنەوە و نوێنەرێکی کوردیش دەڵێ، بڕیارە داراییەکان دژی ھەرێم ھەڵوەشاونەتەوە.

 

سیروان سیرینی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا لیژنەی دارایی، پڕۆژە بڕیارێکی ئامادە کردبوو، تا ھەموو ئەو بڕیارە داراییانەی حکوومەتی عێراق لە دوای ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم دژی ھەرێمی کوردستان دەری کردوون، ھەڵبوەشێندرێنەوە، دوای ئەوەی پڕۆژەکە خوێندرایەوە، لە لایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە دەنگی لەسەر درا و ھەموو ئەو بڕیارانە ھەڵوەشێندرانەوە."

 

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی گوتی: "ئێستا ھەموو بڕیارەکانی دژی ھەرێمی کوردستان بە دەنگی پەرلەمانتاران ھەڵوەشێندراونەتەوە و ڕەوشی داراییی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا گەڕاوەتەوە ڕەوشی سروشتیی خۆی، بەتایبەتی بڕیاری پچڕاندنی پەیوەندی و مامەڵەی بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانکەکانی ھەرێمی کوردستان."

 

لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، سیروان سیرینی گوتی: "خوێندنەوەی بودجە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا نەبوو، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان دوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە خستیە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکە و وەک فێڵێک لە ئێمە کرا، لەبەر ئەوە ئێمە ھۆڵی پەرلەمانمان بەجێ ھێشت و پێویستە سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەم بارەیەوە قسە بکەن."

 

KDP





ئەم هەواڵە 2410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad