English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكی: داعش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ كۆتایی دێت
2018-01-29 [09:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی "سینتكۆم" جه‌نه‌راڵ جۆزیڤ فۆتێل رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ناو ده‌چن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ئوردن، فۆتێل وتی، شكسنی سه‌ربازیی داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ رووده‌دات، وتیشی، له‌ ئێستادا شه‌ڕێكی توند له‌ حه‌وزی فورات هه‌یه‌.

ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ باسی له‌وه‌ كرد، له‌گه‌ڵ شكستهێنانی داعش، چه‌ندین پشێوی شاراوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌ به‌رده‌وام له‌ سوریا هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی قورس بێت.

پێشتر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ند به‌رپرس بوو، له‌گه‌ڵ شای ئوردن عه‌بدوڵای دووه‌م كۆبووه‌وه‌ و باسیان له‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی به‌تایبه‌ت تیرۆر كرد.

 

روسیالیه‌وم





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad