هەولێر - ZNA
ئۆتۆمبێلێکی دوایین ئیمپراتۆری رووسیا، لە جۆری رۆلز رۆیس لەرێگەی بازاڕی ئۆنلاینەوە بۆ فرۆشتن خراوەتەڕوو.
بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە دیاریکراوە کە لە ساڵی 1914ـدا تایبەت بۆ دوایین ئیمپراتۆری رووسیا، نیقۆلای دووەم بەرهەمهاتووە.
هێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 82 ئەسپە و کیشی ئۆتۆمبێلەکەش 1671 کیلۆگرامە و دوو هەزار کیلۆمەتری بڕیوە.
ئەم ئۆتۆمبێلە چەند جارێک فرۆشراوە و بۆ ماوەیەک لە یەکێک لە گازینۆکانی لاس فیگاس نمایشکرابوو.
ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە |