English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە سەر شەش تەوەر کۆدەبێتەوە
2018-01-30 [09:02 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمرۆ سێ شەمە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، سەرۆکی فراکسیۆنەکان پەیامی فراکسیۆنەکانیان سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەخوێننەوە.

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ سێشەممە ۳ـی۱ـی٢٠١٨کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆی، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش بریتیە لە گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای رێکخستن و چاندن و گواستنەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، بەپێی ماددەکانی (٧٢،٧٤،٧٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموار کراو، ھەروەھا گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای ھەمواری یاسای ھاتووچۆی ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠١٤ لە ھەرێمی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت لەوانە پاراستنی پرۆژە یاسای دامەزراوەکانی ئاو ئاوەرۆ کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ھاتووە، وە جێگورکێ دەکرێت لە ئەندامی لێژنە ھەمیشەیەکانی پەرلەمان

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: خوێندنەوەی پەیامی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەلایەن سەرۆک فراکسیۆنەکان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای شاری عەفرین دەخرێتە روو، بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان بەیانی لە شەش تەوەر پێک ھاتووە، بەلام ئەگەری گورانکاری ھەیە لە بەر بارودۆخی ئێستایی شاری عەفرین، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوتوریش یاداشتێکمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ کۆبووەنەوە لە بارەی دۆخێ شاری عەفرین و لێکەوتەکانی شاری عەفرین و رەوشی مافی مرۆف و ئەوپێشێلکاریانەی کە دەکرێت، بە خۆشحالیەوە لە ئەنجامی ئەم یاداشتەوە و وە پێشکەشکردنی یاداشت لە لایەن فراکسیۆنەکانی ترەوە، بەشداری لە بەرنامەی کاری پەرلەمان کرا. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad