English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆڵەتی بە مووچە دەدرێتە فەرمانبەران
2018-01-30 [10:01 AM]

ZNA – هه‌ولێر


مۆڵەتی درێژخایەن بە مووچەی بنەڕەتی بە فەرمانبەران دەدرێت و پەرلەمانتارێكیش روونكردنەوە لە بارەی بڕیارەكە دەدات.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی  پەرلەمانی عێراق بە باسی راگەیاند: ئةمسال 2018  مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەران دەدرێت، گوتی لە بودجەی 2018 ی عێراق ئەوە جێگیركراوە مۆڵەتی پێنج ساڵی لەسەر داوای فەرمانبەر بدرێت تەنها مووچەی بنەرەتی پێ دەدرێت و سەرجەم دەرماڵەكانی لێ دەبڕدرێت.

ئاماژەی بەوەدا ئەو پێنج ساڵە بۆ مۆڵەتەكە وەردەگیرێت بە مەبەستی خانەنشتی ئەژمار دەكرێت بەڵام بۆ سەرمووچە و بەرزە مووچە ئەژمار ناكرێت لەو پێنج ساڵە دەستكاری ناونیشان و پلەی فەرمانبەر ناكرێت.

نەجیبە نەجیب دووپاتی كردەوە: ئەو بڕیارەی عێراق بۆ ئەوەیە بارگرانی ژمارەی فەرمانبەرانی لەسەر كەم بێتەوە، چونكە بە پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە سەدان ملیار دینار بۆ بودجەی گشتی دەگەرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرا دەكات توێژینەوەیەك لە عێراق ئەنجامدراوە مانگانە بە گشتی فەرمانبەرانی عێراق 17 دەقیقە دەوام و كار دەكەن بۆیە زۆر رێگا پێشنیاكراوە بۆ كەمكردنەوەی فەرمانبەران، گوتیشی: حكوومەت زۆر رێگا چارەیان پێشنیار كردبوو بۆ كەمكردنەوەی فەرمانبەران بۆیە بڕیاردرا ئەو مۆڵەتە بە مووچەی بنەڕەتی بدرێت چونكە وادەكات پارەی  دەرماڵە و هاتووچۆ و خەرجی تر نەدرێتە فەرمانبەران ئەوەش خەرجیەكی زۆر دەگەرێنێتەوە.

پێشووتر لەسەر داوای  وەزارەتی دارایی سەرۆکایەتی  ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ بڕیاریدا مۆڵەتی بێ موچەی  فەرمانبەران لە ٣ ساڵەوە بۆ ٥ ساڵ زیاد بکات و فەرمانبەر دەتوانێت بۆ جاری دووەم مۆڵەتە ٥ ساڵیەکە وەربگرێـتەوە،و وەزارەتی دارایی و ئابوورییش لە  ٣ی ٥ی ٢٠١٥ رێنمایی پێویستی بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەرکردووە.

نەجیبە نەجیب  دەڵێت: ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و حکوومەت دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بداتە فەرمانبەرانی کوردستان.

بەپێی  بڕیارەكەی بەغدا و هەرێمی كوردستانیش بێت بڕیارەكە ماوەی‌ مۆڵەتی‌ بێ‌ مووچەی‌ فەرمانبەران بۆ مەبەستەكانی‌ خانەنشینی بە خزمەت ئەژمار دەكرێت‌، بەڵام ئەوەی هەرێم بێ مووچەیە و ئەوەی بەغدا بە مووچەیە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 12043جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad