English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت هۆشداری بەو فەرمانبەرانه‌ دەدات كه‌ دوای وەرگرتنی ڤیزا داوای مافی پەنابەریان كردووە
2018-01-30 [10:35 AM]

ZNA – هه‌ولێر


 لە بارەی  بەكارهێنانی ڤیزا لە لایەن فەرمانبەران و پاشان  پێشكەش كردنی داواكاری  مافی پەنابەری لە وڵاتان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان  هۆشداری بە فەرمانگە و فەرمانبەرانی دەدات.

بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان ئاماژە بە وەرگرتنی ڤیزا لە لایەن فەرمانبەران كراوە.

لە بەشێكی ئەو بەڵگەیە  كە نوسراوێكە و بۆ وەزارەت  و فەرمانگەكان رەوانە كراوە هاتووە" ژمارەیەك لەو فەرمانبەرانەی كە بە هۆكاری جیاجیا  لە لایەن وەزارەت و فەرمانگەكان پێشتگیری دەكرێن بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا پاش ئەوەی سەفەری ئەو وڵاتانە دەكەن لەوێدا داوای مافی پەنابەرێتی  یان نیشتەجێبوون دەكەن، ئەمەش كاریگەری زۆری لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی  كوردستان و میسداقیەتی داموو دەزگاكانی كردووە.

ئەنجومەنی وەزیران  جەختی كردۆتەوە لە كاتی پێدانی پشتگیری بۆ وەرگرتنی ڤیزا دەبێت  فەرمانگەكان زۆر رێكار هەیە بیگرنە بەر، لە بارەی رێكارەكان هاتووە" لە كاتی داواكاركردنی ڤیزا سەفەری  وڵاتان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و داموو دەزگاكانی حكوومەت پێویستە پاش دڵنیا بوون لە راستی و دروستی و مەبەستی داواكردنی  ڤیزا لەم دۆخەدا زیاتر دۆخی نەخۆشی لەبەرچاو بگیرێت.

ئەوەش روون كراوەتەوە ئەگەر داواكردنی ڤیژاكەش بۆ نەخۆشی و بواری مرۆیی بێت دەبێت فەرمانبەر بەڵێننامەی فەرمی و پشتراستكراو لە لایەن فەرمانگەكانی دادنوسەوە پێشكەش بكات،"  دەبێت فەرمانبەر لەو بەڵێننامەیە  بە روونی ئاماژە بە ناوی ئەو وڵاتە بكات كە دەیەوێت بۆی بچێت لە گەڵ هۆكاری چوون و بەڵێنیش بدات كە پاش تەواو بوونی كارەكەی لەو وڵاتە پێش تەواو بوونی ماوەی  ڤیزاكەی دەگەرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، وە بە هیچ شێوەیەك داوای مافی پەنابەری و نیشتەجێبوون لەو وڵاتە نەكات كە بۆی دەچێت".

حكوومەت دووپاتی كردۆتەوە ئەوەی ئەو بەڵێننامەیە بدات و پاشان پابەند نەبێت ئەوە" رووبەرووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە".

 





ئەم هەواڵە 1747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad